بۆ پێشگیری لە ڕووداوی نەخوازراو

منالی ژێر تەمەن ۱٠ ساڵ تەنیا دەتوانن دەگەڵ کەسێکی گەورەتر لە خۆیان ( ۱۸ بەرەو سەر ) بێنە مەلەوانگە و ئەو کەسەش دەبێ جلی مەلەی لەبەر بێ. 

هەموو بەرپرسیارەتی مناڵی ژێر ۱٠ ساڵ بە ئەستۆی گەورەکەیانە و دەبێ بەجوانی ئاگای لێ بێ و نابێ مەودای یەک مەتر زیاتری لێ دوور کەوێتەوە. 

بۆ مەلە کردن لەو شوێنانەی قووڵاییان لە ۱.٥ مەتر زیاترە دەبێ مەلە بزانی ( واتا بتوانی ۲٠٠ مەتر مەلە بکەی ). 

قوتانێکان یاسای مەکتەب دەیانگرێتەوە و بەرپرسیارەتیان دەکەوێتە ئەستۆی مامۆستایانە کە دەگەڵیانن. 

ئەگەری هەڵخلیسکان لە هەموو بەشەکانی مەلەوانگە هەیە. 

کەڵک وەرگرتن لە کەل و پەلی شوشەیی و چینی لە ناو مەلەوانگە ڕێ پێدراو نییە. 

خواردنی کهۆڵ ( الکل ) و کێشانی جگەرە و مادە سڕ کەرەکان لە ناو هەموو بەشەکانی مەلەوانگە قەدەغەیە. 

میوانەکان دەبێ گوێ بۆ قسە و ڕێنوێنیەکانی کارمەندانی مەلەوانگە ڕادێرن.

میوانەکان دەبێ پاک و خاوێنی بپارێزن. 

بردنی جل و بەرگ و کەل و پەل بۆ ناو ژووری مەلە کردن ڕێ پێدراو نییە . لەو سەندوق و جێگەی لیباسانە کە بۆ ئەو مەبەستە دانراون کەڵک وەربگرن.

هەندێک یاسا و ڕێسای تایبەت بە تەختەی شیرزە و شوێنی شیرزە دانراون کە دەبێ وەبەرچاو بگیردرێن.

مانەوەی زۆر لە سۆنا ( Bastu ) دا خەتەری بێهۆش بوونی بە دواوەیە. ( ئەو کەسانەی ناڕەحەتی دڵیان هەیە دبێ زیاتر ئاگادار بن ).

ئەگەر نەخۆشی یەکی تایبەتت هەیە و لەوانەیە خەتەری هەبێ، پێشەکی کارمەندەکان ئاگادار بکەوە. 

کاتێک گوێت لە ئاژیری ئاگر کوژێنەوە بوو ، گوێ بە ڕێنمایی کارمەندەکان بدەن و مەلەوانگە جێ بێڵن.

کارمەندە مەشق پێکراوەکانی ئێمە هەردەم لە مەلەوانگە بوونیان هەیە و بەرپرسیارەتی نەجات دان و ئاسایشی مەلەوانگەیان لەسەر شانە. 

تکایە گوێ فەرمان و ڕێنماییەکانی مەلەوانگە ڕادێرن. 

دەتوانن پرسیارەکانی خۆتان دەگەڵ کارمەندەکان بێننە بەرباس. 

ئەو کاتانەی مەلەوانگە بە کرێ وەرگیراوە و یا خود بۆ ڕاهێنان ئامادە کراوە ، گەورەکان بەرپرسیارەتیان زیاتر دەبێ لە بەرامبەر ئەو مناڵە کەم تەمەنانەی کە دەگەڵیانن.

کارمەندەکانی مەلەوانگە بۆیان هەیە کەسێک کە بە پێچەوانەی ڕێنمایی و فەرمانەکان دەجوڵێتەوە بکاتە دەرەوە یا خود بەر بە هاتنی بۆ ناو مەلەوانگە بگرێ. 

دەگەڵ ڕێزماندا…