مەلەوانگەی وێسترۆس بەخێرهاتنی ئێوەی بەڕێز دەکا

بۆ ئاگاداری میوانە بەڕێزەکان 

ـ ئەو مناڵانەی دێنە مەلەوانگە دەبێ لانیکەم تەمەنیان ۱٠ ساڵ بێ ، بەو مەرجەی بتوانن ۲٠٠ مەتر مەلە بکەن. 

ـ گونجاوترە کچەکان لە تەمەنی ۸ ساڵی یەوە لە بەشی جڵ گۆڕینی ژنان و کوڕەکانیش لە تەمەنی ۸ ساڵی یەوە لە بەشی جل گۆڕینی پیاوان کەڵک وەربگرن .

ـ مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن لە تەختەی شیرزە لە kristingsborg بەستراوەتەوە بە مەجالی باش بۆ مەلەوانەکان و لە کاتی کێبەرکێ دا ڕەنگە هەندێک بەربەستی تریش دابنرێن. 

ـ دەبێ هەموو کەس کە دێتە مەلەوانگە پارە بدا ، چ مەلە بکا و چ نەیکا. 

پاک و خاوێنی

ـ لە ژووری جل گۆڕین و مەلەوانگە کەڵک لە پلاستیکی کەوش ( skoskydd ) کەڵک وەرگرن.

ـ پێش مەلەکردن دەبێ خۆتان بشۆن و ئاو بەخۆتا داکەن. 

ـ تەنیا لە جلی مەلەکردن کەڵک وەربگرن، جلێ کە لۆکەی تێدا بێ ڕێ پێدراو نییە. 

ـ مناڵە کەم تەمەنەکان دەبێ لە پوشاکی تایبەتی مەلێ کەڵک وەربگرن.

ـ دەبەرکردنی جلی ژێر و شۆرتی ژێرەوەی ماڵ ڕێ پێدراو نییە. 

ـ لە سۆنا ( Bastu ) لەسەر خاولی خۆتان دانیشن. 

ـ ئەگەر جلی مەلەت نییە ، دەتوانی لە بەشی هاتنە ژوور بەکرێ بگرن ( جل و لیباسی مەلە ). 

 کارمەندەکان ( personal ) ی کچ و کوڕ

کارمەندەکانمان پێکهاتوون لە کچ و کوڕ و ئەرکیان پێش هەموو شتێک ئەمنیەت و ئاسایشی ئێوە میوانانی بەڕێزە. 

ـ پاک و خاوێنی مەلەوانگە بە ئەستۆی ئێمەوەیە و دەبێ ئەوە لەبەر چاو بگرن کە کارمەندی پیاو لە ژووری جل گۆڕینی ژنان و کارمەندی ژن لە ژووری جل گۆڕینی پیاوان ئەرکیان بەجێ دێنن. 

قفڵ 

بۆ ئەوەی بتوانی جلەکانت و شتە گرانبەهاکانت لە سندوق بخەی ، دەبێ قفڵت پێ بێ ( ئەگەر قفڵت پێ نییە لای ئێمە بە ٥٠ کرۆن دەستت دەکەوێ ، قەرز نییە ). 

 ڕەسم گرتن 

ڕەسم گرتن لە سۆنا ( Bastu ) و ژووری خۆ شۆردن و جل گۆڕین ڕێ پێدراو نییە و لە مەلەوانگە دا تەنیا دەتوانی لە کەس و کاری خۆت ڕەسم بگری. 

Kristiansborgbadet 

کریستیان بۆری بادێت لای مەرکەزی شار و لەسەر تەپۆڵکەیەکی سەوزی جوان هەڵکەوتووە و لە ئاخری ئاگوستی تا کۆتایی مانگی مای کراوەیە و ٤ مەلەوانگەی جۆراوجۆری تێدایە.

مەلەوانگەی گەورە :

درێژی: ۲٥ مەتر

پانایی: ۱٤ مەتر 

قووڵایی: ۱.٥٥ مەتر تا ۳.۸٠ مەتر

۳ تەختە شیرجە بە بڵیندایی ( ۱/۳/٥ ) مەتر هەیە. 

لەو مەلەوانگەیە هەمیشە خەت بۆ مەشق کردن هەیە و گەرمای ئاوەکە ۲۹ دەرەجەی سانتی گڕادە. 

حەوزێکی بچوک بە پێوەری ۷.٥*۱٤ مەتر و قووڵی ۹٠ تا ۱٠٠ سانتی مەترە و گەرمی ئاوەکە ۳۳ دەرەجەیە. 

بۆ مناڵە چاوگەشە کەم تەمەنەکانیش حەوزێکی بچووکی ۲*۲ مەتری کە گەرمی ئاوەکەی ۳۳ دەرەجەیە بەرچاو گیراوە. 

کلاسەکانی ڕاهێنانی مەلە لە ساڵۆنێکی جیا و مەلەوانگەی تایبەت بە پێوەری ٦.٦*۱۱ مەتر و قووڵی ۹٠ تا ۱٠٠ سانتی مەتر  بەڕێوە دەچن و پلەی گەرمی ۳۳ دەرەجەی سانتی گڕادە.